حه وتی پووشپه ڕ یادی كاره ستێكی جه رگبر و برینێكی به ناسوره یه كه له
مێژووی قوربانیدان و جینو ساید و خنكاندنی خه ڵكی كوردستان دا تۆمار كراوه و وه ک ده یان كرداری قڕ كردنی گه لی سته م ڵێكراوی كورد به ده ست داگیر كه ران به ژماره ی بیره وه ریه تاڵه كانی كورد زیاد بووه. حه وتی پووشپه ری سا ڵی 1366 به رانبه ر به 28.06.1987 بیر هێنه ری كاره ستێكی دڵته زێن و رووداوێكی فه را مۆش نه كراوه، له و ڕۆژه دا خه ڵكی شاری سه رده شت كه وتنه به ر په لا ماری وه حشیانه ی شیمیایی بارانی ڕژیمی به عس، كه تیێدا ده یان كه س به گا زی خه ر ده ل خنكان وسه دان كه س په ک كه و ته و كۆێر و كو ته ر بوون و دوای 20 ساڵ به سه ر ئه و كاره ساته مه رگ هێنه ره دا ئه وانه ی به ر شیمایی كه و توون له سه رد ه شت ، به و هۆ یه وه لێیان ده مرێ. خه ڵكی شا ری سه ردشت كه ئه و كات ژماره یان له 25 هه زار كه تێ نه ده په ڕی به ڕشتنی گازی كوشه نده ی خه رده ل به سه ریان دا زۆربه یان شارو گوندیان پێ چۆ ل كرا و ئه و كه سانه ی كه ده ر نه چوو بوون و به ساغی مابوونه وه ویستیان كه له شار دووربكه ونه وه و به یه ک جاری خۆ له و به ڵایه ڕزگار بكه ن، به ڵام شا ڕێگه ی سه ره كی سه رده شت له گه ڵ شارهكانی دیكه ی كوردستان كه وتبوه به ر هێرشی فرۆ كه كان و گازی خه رده لیان رشاند بوو، ئه و گازه كوشه نده یه كاریگه ری له سه ر خه ڵك دانا و ژماره یێكی زۆر زامدار بوون، به پێی ئاماره كان زیاتر له 8025 كه س له و شاره دا شه هید و بریندار بوونه. ئه وه له كاتێكدایه كه زۆربه ی زامداره كان ناویان له ریزی لیستی بریندار وكۆژراون تۆمار نه كراوه.
شیمایی باران كردنی شاری سه رده شت و كوشتن و بریندار كردنی زیاتر له 8025 كه س له خه ڵكی ئه و شاره په ڵه یێكی ڕه شی دیكه یه كه به نێو چاوانی سه رانی ڕژیمی ئاخوندیه وه وئه وان هۆ یێكی دیكه ی خنكاندنی ئه و شاره بوون. ئه گه ر چی ده سه ڵا تدارانی به عس وسه دامی دیكتاتۆر به تاوانی قڕ كردن و كوشتن و كۆمه ڵكوژی وجینوسا یدی نه ته وه ییک حو كمی له دار درانیان دراوه و سزای خۆیان وه رگرت و كرانه په ندی زه مانه و ده رسی عیبره ت بۆ دیكتاتۆرانی ئێستا و داهاتوو، به ڵام به ته نیا به دادگای كردن و له داردانی ئه وان برینه به ناسوره كانی خه ڵكی كوردستان و با قی خه ڵكانی دیكه ساڕێژ نا بێته وه. کا تێک خه مه كان سووک ده بن كه ده سه ڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندیش له داد گایێكی هاو شێوه ی سه دام و دار و ده سته كه ی داد گایی بكرین.
په لكێش كردنی سه رانی ڕژیمی خۆ مینی بۆ به رده م دادگا ئه ركێكی زه روریه بۆ هێمنایه تی له ناوچه كه و دڵنیا بوون به ژیانێكی باشتر بۆ دواڕۆژ، ئه و قۆناغه ئه وه ده خوازێت كه تێكرای خه ڵكی ناوچه وكۆ مه ڵگای جیهانی به تێكرا چاو به په روه ندی نگریسی ڕژیم و درێژه دان به شه ڕی ئێران- عێراق و كاری تروریستی له وه ڵاتان و پشتیوانی له تاقمه تێكده ره كان وپێخوست كردنی مافی مرۆڤ بخشێننه وه و گۆ شه گیرتری بكه ن. له یادی بیسته مین ساڵی شیمیایی باران كردنی شاری سه ر ده شتدا، جاڕێكی دیكه پرسه و سه ره خۆشی خۆ مان به كه س و كاری شه هیدان ڕاده گه یینینه وه و هاو كات هو مێد به چا ک بوونه وه ی نه خۆ شه كانی ئه و كاره ساته له خودای گه وره داوا كارین.
سازمانی خه بات ی كوردستان