محه‌ممه‌د سه‌دیق كه‌بودوه‌ند، به‌رپرسی ریكخراوی پاراستنی مافی
مرۆڤی كوردستان، له لایه‌ن ده‌زگای نادادوه ری ڕژ ی‌می ئاخونده كانی ئێرانه‌وه قۆڵبه‌ست و زیندانی كرا.به پێی راپۆرتی د ه‌بيرخانه‌ى ریكخراوی پاراستنی مافی مرۆڤی كوردستان له تارانه‌وه، رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 1/7/2007 هێزه‌كانی ئاسایش و ئیتلاعاتی ئێران، سه‌رۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستانیان له شوێنی كاره‌كه‌ی قۆڵبه‌ست كرد و پاشان چوونه خانووی كه‌بوودوه‌ند و ده‌ستیان به سه‌ر هه‌موو شته تایبه‌ته‌كانی ئه‌و دا گرتووه و ناوبراویان گواستۆته‌وه بۆ به‌ندی 209ی زیندانی "ئێوین"ی تارانكه‌بودوه‌ند كه پێشتر به‌رپرسی حه‌وته‌نامه‌ی "پیام مردم" (ده‌نگی خه‌ڵك) بوو، ساڵی رابردوو له لایه‌ن دادگایه‌كی شاری سنه‌وه حوكمی یه‌ك ساڵ و نیو زیندانی هه‌ڵپه‌سێراو و نه‌بوونی مافی رۆژنامه‌گه‌ری به ماوه‌ی 5 ساڵ و قه‌ده‌غه كرانی بڵاو بوونه‌وه‌ی "پیام مردم" ی به سه‌ردا سه‌پابوو. به‌ڵام پاشان دادگای پێداچوونه‌وه حوكمی هه‌ڵپه‌سێراوی كردبووه 1 ساڵ زیندانی.
رێکخراوی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له راگه‌یاندراوێکدا نیگه‌رانیی خۆی به‌رامبه‌ر به ئه‌گه‌ری ئه‌شکه‌نجه‌دانی "محه‌مه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌نده"، به‌رپرسی رێکخراوی پاراستنی مافی مرۆڤی کوردستان ده‌ربڕیوه و داوای ئازادیی ناو براوی کردووه.
"نه‌سرین ستووده"، پارێزه‌ری ئه‌م چالاکڤانه کورده به ئاژانسی "ئیسنا"ی راگه‌یاندووه که نه‌یتوانیوه تائێستا که‌بوودوه‌ند ببینێ و له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاته‌وه رێگای لێگیراوه.
سه رچاوه خۆرهه‌ڵات نیوز