تبليغاتX
سازمانی خه بات ی كوردستان كۆمیته ی سنه - هەوڵی دەسەڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی بۆ فریودانی لاوان
ڵه پێناو كوردستانێكی باشتر و به ماف گه یشتو تێ ده كۆ شین
 هەوڵی دەسەڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی بۆ فریودانی لاوان
 
 

 

هەوڵی دەسەڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی بۆ فریودانی لاوان


 بە دوای گران بوونی بەنزین و کەم کاری لە ڕادە بە دەر و گرانیی سەرسوور هێنەری کەل و پەل و خواردەمەنى، دەسەڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی لە هەوڵ دان بە کەڵک وەرگرتن لە وەزعی خراپی خەڵک و ئەو گشتە گرانی و بێکاریە، بە ناوی جۆراجۆر لاوان لەکوردستاندا فریو بدەن.
بە پێی ئەو ڕاپورتانەی لە ناو خۆی وەڵاتەوە بە سازمانی خەبات گەیشتوون ناوەند و ئیدارە بەد ناوە جاسووسی و بەناو فەرهەنگیی و بەسیجیەکانی رژیم لە کوردستاندا، بە شێوەیێکی بەربڵاو هەڵ دەسووڕێن تا ئەو لاوانەی بێکارن و ئەوانەى خوێندنیان تەواو کردووە و لە هیچ ئیدارەیێک دانەمەزراون، بە ناوی کار پێدان  و کۆمەگی ماڵی فریودەن و لە جاسووسی و خراپەکاریان بگلێنن. ئەوەی جێگەی خۆشیە لاوانی شۆڕشگێڕ و خوین گەرمی کوردستان بە هۆى ناسینی رژیم و ناوەندە دژی گەلیەکانی بەرەورووی ئەو پیلانە وێستاونەوەو دەسەڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی نەیان توانیوە ئەو پیلانە جێ بە جێ بکەن.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، لەگەڵ سڵاو بۆ لاوانی نیشتمان پەروەر و شۆڕشگێڕی کوردستان، داوایان لێ دەکا وەک هەمیشە لە بەرانبەر پیلان و سیاسەتە دژمنکاریەکانی ئاخوندان لە کوردستاندا خۆراگری بکەن. هەموو لایێک ئاگادارن ئەوەی بە سەر خەڵکی کوردستان و تێکڕای جەماوەری ئێراندا دێ و ئەو گرانی و بێکاری و دارمانی ئابووری و فەسادەی لە ئێراندا، دەبیندرێ، لە سیاسەتی نەزانکارانە و بێ دەربەستانەی ئاخوندان، بەرانبەر بە خەڵکی ئێران سەرچاوە دەگرێ. هەر بۆیە پێویستە لەگەڵ گەرم داهێنانی خەبات و بەر بەرەکانی لە بەرانبەر دەسەڵاتی ئاخوندەکان وهەروەها لە بەرانبەر هەل و مەرجی نالەبار دا بوێرانە و شۆرشگێڕانە ڕاوەستن و نابێ رێگەی بدرێ ئاخوندان هیچ کام لە پیلان و سیاسەتەکانیان جێ بە جێ بکەن و ئەو ئامانجەیان کە لاواز کردنی ئیرادەى لاوان بەتایبەت و خەڵکی کوردستان بە گشتیە، بێتە دیی.
گومان لەوەدا نیە، ئەو رژیمە بە سیاسەتی دژمنکارانەی بەرانبەر خەڵکی ئێران و سوور بوونی لە سەر هەڵوێستەکانی دژ بە کۆمەڵگەی جێهانی و پەرە پێدانی چەکی کۆمەڵ کوژ و هەوڵ بۆ دروست کردنی بۆمبی  ئەتۆمی، دۆستی بۆ خۆی نەهێشتووەو، بەو سیاسەتانەی وای کردووە بێزاری جەماوەری ئێران زیاتر پەرە بستێنێ کە سەر ئەنجام ئاوری قینی خەڵک و پشتیوانی ڕای گشتی جیهانی لە جەماوەری وەزاڵە هاتووی ئێران، رووخانی دەسەڵاتی ملهوڕانەی ئاخوندانی بە دوادادێ.
لەم هەل و مەرجەدا پێویستە لاوان وریایی و لە سەر هەستییان لە ڕابردوو زیاتر بێ و جەماوەری کوردستان لە سیاسەتە فریوکاری دژمنکاریەکانی ئاخوندان باشتر ئاگاداربن.
 لەگەڵ هومێد بە سەرکەوتنی خەباتی جەماوەری ستەم لێکراوی کوردستان و ئێران بە سەر دەسەڵاتی رژیمی ملهوڕی ئاخوندی دا .

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
16ی پووشپەڕی 1386

|+| نوشته شده توسط ‌هێرش فتوحی در یکشنبه هفدهم تیر 1386  |
 
 
بالا