رژیمی ئێران 300 ملوێن دوڵاری داوە بە حیزب اللە ی لوبنان
رۆژنامەی (شرق الاوسط ) کە لە لەندەن چاپ دەکرێ ئاشکرای کرد رژیمی ئێران لە دوای شەڕی لوبنان 300 ملوێن دوڵاری داوە بە حیزب اللە. ئەو رۆژنامە نووسی، ناوەندە سەربازیەکانی رژیمی ئێران کۆمەگەکانیان بە حیزب اڵە زیاد کردووە. سوپای سپاسداران چاودێری بارهێنان و راهێنانی حیزب اڵە دەکا و گەڵاڵەیێکی داڕشتووە تا حیزب اللە لەو پێوەندەدا پێویستی بە کۆمەگ نەمێنێ. لە پێوەند بە فێر کردن و تیکنۆلۆژی دروست کردنی ئەو نەوعە چەک و تەقەمەنیانە.
رۆژنامەی ( شرق الاوسط ) باس لە پڕو پاگەندەی ئێران دەکا بۆ حیزب اللە و دەنووسێ لە شەڕی ڕابردووی لوبنان، وێنەکانی حەسەن نەسراڵە لە هەموو شوێنێکی ئێران بڵاو کرابۆوە. لە رێگەی فرۆکەخانە تا ناوەندی شاری تاران لە هەموو شوێنێک وێنەی حەسەن نەسراڵە هەڵواسرابوو. تەنانەت لە دەفتەری ئەحمەدی نژاد و خانووی خومەینی لە تاران وێنەکانی حەسەن نەسراڵە بە دیوارەکانەوە نرابوون.
علی ئەکبەری موحتەشەمی کە یەکێک لە دامەزرێنەرانی حیزب اللە لوبنانە، دەڵێ: حسن نێراللە جێ و شوێنی دیاری لای خامنەیی هەیە و ئەو زەردە خەنەیەی کە خامنەیی لە چاو پێکەوتن لەگەڵ حسن نێراللە لە رووخساری دەنیشێ لە چاوپێکەوتن لەگەڵ هیچ کەسی دیکە لێی نابیندرێ.
شرق الاوسط ، زیادی کرد ئەو یارمەتیە بە حەسەن نەسراڵە دەدرێ بە ئاڵ و گۆڕ لە دەوڵەتەکانیش گۆڕانی بەسەردا ناێی و تەنیا دوای کۆتایی هاتنی جەنگ لە لوبنان رژیمی ئێران 300 ملوێن دوڵاری داوە بە حیزب اللە چونکە حەسەن نەسراڵە نوێنەری شەرعی خامنەیی لە لوبنانە.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
16ی پووشپەڕی 1386
07.07.2007