تبليغاتX
سازمانی خه بات ی كوردستان كۆمیته ی سنه - ئاشکرا بوونی تۆڕێکی سەر بە هێزی قودسی سوپای پاسداران
ڵه پێناو كوردستانێكی باشتر و به ماف گه یشتو تێ ده كۆ شین
 ئاشکرا بوونی تۆڕێکی سەر بە هێزی قودسی سوپای پاسداران
 
 

 ئاشکرا بوونی تۆڕێکی سەر بە هێزی قودسی سوپای پاسداران

ئاشکرا بوونی تۆڕێکی سەر بە هێزی قودسی سوپای پاسدارانی رژیمی ئێران لە شارۆچکەی سەدری بەغداد.
هێزی ئەمریکا رۆژی 14ی پووشپەڕ رایگەیاند، لە هێرشێکدا بۆ شارۆچکەی سەدر لە بەغداد، شەبەکەیێکی نهێنی کە چەک و تەقەمەنی لە ئێرانەوە دەهێنایە عێراق  ئاشکرا کردووەو لە ناویان بردوون.
لەو هێرشەدا چوار کەس لە میلیشیاکان کوژراون و 6 کەسی دیکەیان کە پێوەندیان بە هێزی قودسی سوپای پاسدارانەوە بووە و کەل و پەلی بۆمبە بەهێزەکانیان دەهێنایە عێراق گیراون.
لە ڕاگەیندراوی هێزی سەربازی ئەمریکادا هاتووە، ترۆریستەکان لەگەڵ فەرماندەکانی تۆڕە نهێنیەکان پێوەندیان هەبووە. هاوکات لەگەڵ ئاشکرا بوونی ئەو تۆڕە نهێنیە، هەواڵدەری فەرانسە رایگەیاند، رۆژی پێنج شەممە دوو سەربازی ئەمریکایی لە عێراق بە هۆی بۆمبە بەهێزەکانی درووست کراوی ئێران کە تانکیش لەناو دەبەن، کوژراون.
ئەو هەواڵدەریە رایگەیاند، فەرماندەکانی هێزی فرە نەتەوە چەندین جار رایانگەیاندووە کە رژیمی ئێران، بۆمبی بەهێز بۆ چەکدارەکان لە عێراق دەنێرێ، بە ووتەی ئەو سەرچاوانە، پارچەکانی ئەو بۆمبانە بە قاچاخی لە سنوورەکانەوە دێتە عێراق و دەگاتە دەست چەکدارەکان.


سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
16ی پووشپەڕی 1386

07.07.2007

|+| نوشته شده توسط ‌هێرش فتوحی در یکشنبه هفدهم تیر 1386  |
 
 
بالا