کوچى دوایی ماموستا محەممەد محەممەدى
رۆژى چوارشەممە 6ى پووشپەر مامۆستا محەممەد محەممەدى، کەسایەتى کورد خۆشەویست و ئەدەب دۆستى ناسراو، لە شارى سقز کۆچى دوایی کرد.
ماموستا محەممەد کورى ماموستا مەلا عەبدوڵلا محەممەدى ئیمام جومعەى شارى سەقز بوو.
ماموستا محەممەد دڵسۆزى گەل و نیشتمان بوو، لەگەڵ رێبەرایەتى سازمانى خەبات پێوەندى گەرمى هەبوو.
ماموستا مەلا محەممەد چەندین ساڵ بەرێوەبەرى دەزگاى بڵاوکردنەوەى کتێب لەشارى سەقز بوو کە بە ئەدەب و فەرهەنگى کورد خزمەتى بەرچاوى کرد.
بە بۆنەى کۆچى دوایی ماموستا مەلا محەممەد محەممەدى پرسە و سەرخۆشی خۆمان بە خانەوادەى بەرێزى و تێکڕای دۆستان و ناسیاوانى رادەگەیینین.
سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران
هەینى ۸ ى پووشپەرى
|
+| نوشته شده توسط
هێرش فتوحی در یکشنبه هفدهم تیر 1386
|